AP ١٤٠٣ ڕێبەندان ٦ ١١:٥٤

هۆشداریی عێراق بە تورکیا سەبارەت بە لێکەوتەکانی هێرش بۆ سەر کوردی سووریا

هۆشداریی عێراق بە تورکیا سەبارەت بە لێکەوتەکانی هێرش بۆ سەر کوردی سووریا

وەزیری دەرەوەی عێراق سەبارەت بە لێکەوتەکانی هێرش بۆ سەر کوردستانی سووریا هۆشداریی دایە تورکیا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ڕووسیا ئەلیەوم، فواد حسێن وەزیری دەرەوەی عێراق لە ڕەوتی بەشداری لە کۆبوونەوەی داڤۆس لە سویسڕا نیسبەت بە گەر جۆرە هێرشێکی تورکیا بۆ سەر کوردستانی سووریا هۆشداریی دا و جەختی کرد کە ئەو هەوڵە دەتوانێت شەپۆلێک لە ئاوارەکان بەرەو عێڕاق ڕەوانە بکات.

دوای ڕووخانی بەشار ئەسەد تا ئێستا تورکیا چەندین جار بە شکاندنی هەرێمی ئاسمانی سووریا، هێرشی کردووەتە سەر هێزە کوردییەکان.

وەزیری دەرەوەی عێراق زیادی کرد: دۆخی ناوچەکە لە ئێستادا لە چاو خولی یەکەم سەرۆک کۆماری ترامپ گۆڕانی بەسەردا هاتووە.

ناوبراو وتی: هەست دەکەم بوونی ئەمریکییەکان لە ئەو ناوچەیە درێژەی دەبێت.

فواد حسێن وتیشی: پێوەندی عێڕاق و ئەمریکا لەسەر ڕێککەوتننامەی ستراتیژیکی واژۆ کراو لە نێوان دوو وڵاتەکە دەچێتە پێشەوە.

هەروەها ڕایگەیاند: ئاڵۆزییەکانی نێوان ئێران و ئەمریکاش بە شێوەی ڕاستەوخۆ لەسەر عێڕاق کاریگەر هەیە و ئێمە نیسبەت بە ئەو ئاڵۆزیانە نیگەرانین.


News ID 53728

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha